كۆمپانیای (ویلس-ئیكس) ی ئه‌مریكی كه تایبه‌ته به‌زانیاری و ورده‌كاریی جیاواز سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان و دابه‌شكردنی سامان، ڕاپۆرتی خۆی بۆ ساڵی 2013 ده‌ركرد و تیایدا عێراق خاوه‌نی پله‌ی شه‌شه‌مه له‌ڕووی ژماره‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
كۆمپانیاكه له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، به‌پێی بۆچوونه‌كان كۆی سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان له‌مساڵدا كه ژماره‌یان 199 هه‌زار و 235 ده‌وڵه‌مه‌نده، به 27 تریلیۆن و 800 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت و زۆبه‌شیان له ئه‌مریكان.
هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای (ویلس-ئیكس)، عێراق له پله‌ی شه‌شه‌مدایه له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه 15 ده‌وڵه‌مه‌ند له‌خۆده‌گرێت و سامانهكاشیان به 15 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێن، وتیشی عه‌ره‌بستانی سعودیه له‌سه‌ر ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه كه هه‌زار و 360 ده‌وڵه‌مه‌ند له‌خۆده‌گرێت و سامانه‌كه‌شیان نزیكه‌ی 285 ملیار دۆلاره، دوای ئه‌ویش ئیمارات و كوه‌یت و قه‌ته‌ر و سوریا به پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م دێن.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمپانیا ئهمریكیهكه ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی زیاتر له 30 ملیار دۆلارن به‌ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌ژمارده‌كرێن.