وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌باره‌ی ئه‌گه‌رو مه‌ترسییه‌كانی بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌ت بارودۆخی سیاسی لهسوریاو كاریگه‌ری ئه‌و بارودۆخه بۆسه‌ر ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كان تاوتوێ ده‌كات. هاوكات وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه میانجینی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌مانگی ئابی رابردوودا به‌رزترین ئاستی هه‌بووه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی تردا، به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه‌عیراق به‌نیاز بوو پێی بگات.
تاوتوێكردنی مه‌ترسییه‌كان
سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسییه‌كانی بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت، عه‌بدولكه‌ریم لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند، ئێستا وه‌زاره‌ت له‌هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه ده‌كۆڵێته‌وه كه‌ڕه‌نگه به‌هۆی بارودۆخی سوریاوه روو بدهنو كاریگه‌رییان هه‌بێت بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێت، كه ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داخرا، مانای وایه ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت لهكهنداوهوه رادهوهستێو ئه‌وه‌ش پشێوی له‌نرخی نهوتو بازاڕی نه‌وتدا دروست ده‌كات، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سوریاش بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركیا مانای وایه ناردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی توركیاوه راده‌وه‌ستێ.
گرانبوونی نه‌وت كاتییه
قاسم محه‌مه‌د قاسم بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نهوتو وزه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری لێدانی سوریا له‌لایه‌ن ئهمریكاو وڵاتانی خۆرئاواوه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پڕۆسه‌ی سه‌ربازی له‌دژی سوریا ئه‌نجام بدات، نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دهبێتو زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی خۆی. قاسم محه‌مه‌د روونی كرده‌وه، كه‌جیهان وه‌ك زنجیره‌یه‌كی ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه وایه‌و تێكچوونی هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك كارده‌كاته سه‌ر ئه‌وانی تریش، هه‌ر بۆیه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ لێدانی سوریا كارده‌كاته سه‌ر نرخی نهوتو نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و زیادبوونه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌بێت.
به‌رزترین ئاسته له‌مێژوودا
هاوكات وزاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌باره‌ی ئاستی به‌رهه‌می ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردووه‌وه رایگه‌یاند، میانجینی به‌رهه‌می هه‌نارده‌كراوی عیراق له‌مانگی ئابی رابردوودا دوو ملیۆن‌و 579 هه‌زار به‌رمیل بووه له‌ڕۆژێكدا، ئه‌و ئاسته‌ش زیاتره له‌مانگی ته‌مووزی رابردوو كه به‌شێوه‌ی میانجین ته‌نیا دوو ملیۆن‌و 324 هه‌زار به‌رمیل بووه له‌ڕۆژێكدا، هۆكاری زیادبوونه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشووری عیراق.
وه‌زیری نه‌وتی عیراق له‌باره‌ی ئه‌و ئاسته‌ی به‌رهه‌می عیراقه‌وه وتی:»ئاستی به‌رهه‌می نه‌وت له‌مانگی ئابدا به‌رزترین ئاسته كه‌عیراق له‌مێژووی خۆیدا پێی گه‌شتووه». عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ:»هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق ته‌نیا له‌مانگی ئابدا 8,3 ملیار دۆلار داهاتی هه‌بووه، كه له‌هه‌موو مانگه‌كانی تری ئه‌مساڵدا زیاتر بووه، زیادبوونه‌كه‌ش زیاتر له‌به‌نده‌ره‌كانی باشووری وڵاته‌وه بووه. به‌ڵام ئه‌م زیاده به‌رهه‌مه‌ی نه‌وت له‌ئاستی خواستی عیراقدا نییه، چونكه عیراق به‌پێی پلانی داڕێژراوی بودجه‌ی ساڵانه، ده‌بوو ئاستی به‌رهه‌می خۆی بگه‌یه‌نێته دوو ملیۆن‌و 900 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا».
چوار ملیار دۆلار زیانی پێگه‌یشتووه
عه‌واد ئه‌لعه‌وادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نهوتو وزه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌باره‌ی نه‌گه‌یشتن به‌و ئاسته‌و زیانه‌كانییه‌وه ده‌ڵێ:»عیراق له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا به‌هۆی نه‌گه‌یشتن به‌ئاستی پێویست له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا، نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلار زیانی پێگه‌یشتووه». ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌عیراق بڕیاربوو ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی بگاته دوو ملیۆن‌و 900 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، به‌ڵام له‌زۆربه‌ی مانگه‌كاندا به‌رهه‌می نه‌وتی ته‌نیا دوو ملیۆن‌و 350 هه‌زار بووه، ئه‌مه‌ش مانای وایه، كه‌عیراق رۆژانه 550 هه‌زار به‌رمیل زیانی پێگه‌یشتووه كه داهاته‌كه‌ی ده‌كاته نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلار له‌شه‌ش مانگی رابردوودا.