مەرزەكانی باشماخ ‌و شوشمێ داده‌خرێن

به‌هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ له‌قه‌زای‌ پێنجوێن‌و مه‌رزی‌ بازرگانی‌ شوشمێ‌ له‌ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان ده‌داخرێن. 
(ڕۆسته‌م مه‌حمود) سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، به‌هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌ له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاریانداوه‌ له‌ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو (21-9-2013) هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌ندامانی‌ نوێی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌، مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ له‌كاتژمێر (12)ی‌ شه‌وی‌ (20/21-9-2013) به‌ڕووی‌ گه‌شتیاران‌و بازرگاناندا داده‌خرێت، تا كاتژمێر (12)ی‌ شه‌وی‌ (21/22-9-2013) واته‌ بۆ ماوه‌ی‌ (24) كاتژمێر هه‌موو جۆره‌ جموجۆڵێكی‌ گه‌شتیاریی‌‌و بازرگانی‌ له‌مه‌رزه‌كه‌دا ڕاده‌وه‌ستێت.
ڕۆسته‌م مه‌حمود ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لایه‌نی‌ ئێرانیان له‌داخستنی‌ مه‌رزه‌كه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌.
 
لای‌ خۆیشیه‌وه‌، (نوخشه‌ ناسیح) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ بیاره‌ ڕوونیكرده‌وه‌، ته‌نها سبه‌ینێ‌ مه‌رزی‌ شوشمێ‌ كراوه‌ ده‌بێت به‌ڕووی‌ بازرگاناندا، بۆیه‌ له‌ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ (19-9-2013) تا ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ (22-9-2013) مه‌رزی‌ شوشمێ‌ به‌ڕووی‌ بازرگانان‌و گه‌شتیاراندا داده‌خه‌ن، دواتر ده‌ستده‌كه‌نه‌وه‌ به‌كردنه‌وه‌ی‌ مه‌رزه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌.