ژمارەیەك لە بازرگانانی جگەرە لە شاری سلێمانی نیگەرانن لە كوالێتی كۆنترۆڵ و ژوری بازرگانی سلێمانی لەهەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەیاندایە.
ژمارەیەك لەو بازرگانانە ئەمڕۆ سێشەممە 17/9/2013 سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیانكردوو لەگەڵ سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی كۆبونەوە و لە كۆبونەوەكەدا بازرگانان ڕایانگەیاند لە ئێستادا ئەو پاكەتە جگەرانەی دێنە كوردستانەوە و دەیانەوێت بیانبەن بۆ ووڵاتانی دەرەوە بەزمانی ئینگلیزی ڕێنماییەكان نوسراوە بەڵام كوالێتی كۆنترۆڵ ڕێگرە لەوە و داوا دەكات بە زمانی عەرەبی ڕێنمایی لەسەر نوسرابێت كە ئەمەش بازرگانانی نیگەرانكردووە.
سیروان محەمەد ڕایگەیاند كە لە ئێستادا پەیوەندیان بەلایەنە پەیوەندی دارەكانەوە كردووە و لەهەوڵی ئەوەدان ئەو كێشەیەی بازرگانان چارەسەربكەن.
