بۆزیاتر ئاگاداربون لەكێشەو گرفتەكانی بازرگانانی وشكە لە شاری سلێمانیدا سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك لەو بازرگانانە كۆبوبۆوە و بڕیارە كۆبونەوەیەكی فراوان لەگەڵ لایەنی پەیوەندی دارەكانی شاری سلێمانی ڕێك بخەن.
بازرگانانی شاری سلێمانی داوایانكرد ئەو گەنجینانەی كە دروست دەكرێت لە سلێمانی ئەوان سودمەندبن و بتوانن لەو گەنجینانە وەربگرن، ڕاشیان گەیاند كە لە سنوری باشماغ زۆرجار كێشەو گرفتیان بۆدروستدەبێت و كارەكانیان دوادەكەوێت و باش ناڕوات بەڕێوە كەئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی دواكەوتنی هێنانی ئەو شتومەكانەی بۆ هاوولاتیان پێویستە.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕای گەیاند كە هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە و لەگەڵ لایەنی پەیوەندی دار لە سلێمانی قسەیانكردووە و لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەیەكی فراوان لەگەڵ ئەو بازرگانانە و بەرپرسانی سلێمانی ئەنجام دەدرێت بۆ لونزیكەوە چارەسەركردنی كێشە و داواكاریەكانیان.