سیستمێكی‌ نوێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ مریشك

جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سامانی‌ ئاژه‌ڵ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كشتوكاڵی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایده‌كات، به‌مه‌به‌ستی‌ زیادكردن‌و پشتبه‌ستن به‌به‌رهه‌می‌ ناوخۆیی‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ پێداویسی‌ ڕۆژانه‌ی‌ هاوڵاتیان،  له‌ئێستادا سیستمێكی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ نوێیان بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ به‌رهه‌می‌ ناوخۆیی‌ گرتوه‌ته‌ به‌ر.
 (ئاوات ئه‌حمه‌د) بە NNA ڕاگەیاند، ئه‌و سیستمه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ له‌یه‌ك كاتدا توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ (20) هه‌زار جوچكی‌ هه‌یه‌، كه‌ به‌یه‌ك كه‌س ده‌توانرێت سه‌رجه‌م كاره‌كانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش به‌ڕێوه‌ببرێت، چونكه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی‌ له‌پێدانی‌ ئاڵف‌و پاراستنی‌ پله‌ی‌ گه‌رما‌و ڕاده‌ی‌ شێ  به‌شێوازی‌ ئۆتۆماتیكییه‌.
وتیشی‌:”له‌ڕێگه‌ی‌ كارپێكردنی‌ ئه‌م سیستمه‌ نوێیه‌وه‌ ده‌توانین به‌رهه‌می‌ ناوخۆی‌ بۆ ئاستێكی‌ باش زیادبكه‌ن، هاوكات بڕی‌ تێچووی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كیلۆیه‌ك گۆشت كه‌مبكه‌ینه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك وابكه‌ین كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كانمان له‌ئاستی‌ به‌رهه‌مهێناندابن”.
 
(ئاوات ئه‌حمه‌د) ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، تائێستا زیاتر له‌(400) كێڵگه‌ی‌ په‌له‌وه‌ری‌ له‌هه‌رێمدا دروستكراوه‌، پلانیش هه‌یه‌ له‌داهاتوودا ژماره‌یه‌كی‌ دیكه‌ كێڵگه‌ی‌ په‌له‌وه‌ری‌ نوێ دروستبكرێت‌و بۆپڕكردنه‌وه‌ی‌ پێداویستیه‌كانی‌ هاوڵاتیان سودی‌ لێوه‌ر بگیرێت.