وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی توركیا، به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی ناوی كوردیی له بیره‌یه‌ك ناوه، مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌به‌رهێنێكی كوردی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردیش داوای روونكردنه‌وه له حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرده‌وه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی توركیا مۆڵه‌تی فرۆشتنی بیره‌ی له وه‌به‌رهێنێكی كورد سه‌ندوه‌ته‌وه كه دوو جۆر بیره‌ی به ناوه‌كانی ” نۆش” و “رۆژ” له ڕۆمانیا به‌رهه‌مهێناوه.
نوره‌دین كه‌سكه خاوه‌نی كۆمپانیای “كه‌سكه گیدا” له‌وباره‌یه‌وه به رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی راگه‌یاندووه: به بڕی نزیكه‌ی نیو ملیۆن دۆلار بیره‌م له رۆمانیا به دروست كردن داوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی توركیا به بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌یم پێ بڵێن، به رێگه‌ی ته‌له‌فۆن پێیان راگه‌یاندم بۆم نییه ئه‌و بیرانه هاورده بكه‌م.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته وه‌به‌رهێنه‌رانی كورد داوای روونكردنه‌وه‌یان له حكومه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كردووه و رایانگه‌یاندووه: حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره چاوی به كه‌ل و په‌لی كوردی هه‌ڵنایات.
پێشتریش به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیا رێگه‌یان به هاورده‌كردنی جۆره شه‌كرێك نه‌دابوو كه ناوی كوردی له سه‌ربوو.