سەرۆكی ژوری بارزگانی و پیشەسازی دوبەی”ساڵی داهاتو نوێنەرایەتی بازرگانی دوبەی لە هەرێم دەكەینەوە”

لە راگەیاندراوێكی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كە لەلایەن نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی لە ئیمارات-ەوە بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن نێردراوە،و ینەیەكی دەست ماڵپەڕی “ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی” كەوتوە.
تێیدا هاتوە كە ،پاش گەیشتنی شاندی هەرێمی كوردستان  بە سەرۆكایەتی سینان چەلەبی وەزیری بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە راوێژكارانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ،بە مەبەستی بەژداری كردنیان لە كۆنفرانسی ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ میرنشینی دوبەی ،كە بەهەماهەنگی نوێنەرایەتی بازرگانی هەرێم لە ئیمارات و ژووری بازرگانی دوبەی ساز كرابوو ،كۆنفرانسەكە بە بەژداری ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەرانی فەرمی و سەرۆكی ژورە بازرگانی و پیشەسازیەكان میرنشنی دوبەی و ژمارەیە كی زۆر لە گەورە كۆمپانیا جیهانیەكان كۆنفرانسەكە بەرێووە چوو،  لە كۆنفرانسەكەدا عبد الرحمن سیف لغریر سەرۆكی ژوری بارزگانی و پیشەسازی میرنشینی دوبەی لە وتەیەكی دا، كردنەوەی نوێنەرایەتی بازرگانی میرنشینی دوبەی لە ساڵی 2013 دا لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.  
 
دەقی راگەیاندراوەكە…….
 
     

     
                    میرنشنی دوبەی نوێنەرایەتی بازرگانی خۆی لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە ..
پاش گەیشتنی شاندی هەرێمی كوردستان  بە سەرۆكایەتی سینان چەلەبی وەزیری بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە راوێژكارانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ،بە مەبەستی بەژداری كردنیان لە كۆنفرانسی ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ میرنشینی دوبەی ،كە بەهەماهەنگی نوێنەرایەتی بازرگانی هەرێم لە ئیمارات و ژووری بازرگانی دوبەی ساز كرابوو ،كۆنفرانسەكە بە بەژداری ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەرانی فەرمی و سەرۆكی ژورە بازرگانی و پیشەسازیەكان میرنشنی دوبەی و ژمارەیە كی زۆر لە گەورە كۆمپانیا جیهانیەكان كۆنفرانسەكە بەرێووە چوو. 
لەو بارەیەوە شیلان خانەقا نوێنەری بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دەوڵەتی ئیمارات  رایگەیاند:” كۆنفرانسە كە  لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی میرنشینی دوبەی بەرێوە چوو كە سالانە میرنشینی دوبەی سازی دەكات بۆ ئەو وڵاتانەی تازە پێشكەوتوون لە بواری وەبەرهێنان دا.
ناوبراو راشیگەیاند:” لە كۆنفرانسەكەدا عبد الرحمن سیف لغریر سەرۆكی ژوری بارزگانی و پیشەسازی میرنشینی دوبەی لە وتەیەكی دا، كردنەوەی نوێنەرایەتی بازرگانی میرنشینی دوبەی لە ساڵی 2013 دا لە هەرێمی كوردستان راگەیاند. و ئاماژەی بەوەش دا كە ،ئێمە نوێنەرایەتی بازرگانی مان لە زۆرێك لە وڵاتان كردۆتەوە و بۆ كردنەوەی ئەو نوێنەرایەتیەش لە كوردستان دەستمان كردووە بە كارەكانی و ئامانجیشمانە ئەو نوێنەرایەتیە ، بكەینەوە .بە و پێیەی كوردستان لە ئێستادا ئەوە بەدی دەكرێت ئایندەی زۆر روونەو ئەمەش هاندەری ئێمەیە تا روی تێبكەین ونوێنەرایەتی بازرگانی مان لە و هەرێمە هەبێت ، ئەمە جگە لەوەی  لەئێستادا هاوكار و یارمەتی كوردستان دەدەین لە رێگەی ئەزموونی كارمانەوە وە دڵنیاشین كوردستانیش سودی دەبێت لە داهاتوودا بۆ ئێمە . 
شیلان خانەقا ئەوەشی باس كردكە :”لە درێژەی وتەكانی دا سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشە سازی دوبەی ئەوەشی راگەیاندكە :” ئامانجیشمان لە كردنەوەی ئەو نوێنەرایەتیە لە كوردستان ،بریتی یەلە ناسینی زیاتری كوردستان و لە نزیكەوە و ئاشنابوونمان بە بواری وەبەرهێنان و بازرگانی كردن تیایدا و پەیوەندیە بازرگانیەكانیشمان زیاتر پەرە دەستێنێًت ،بەجۆرێك لە رابردوودا ئێمە زانیاری یەكی ئەو تۆمان نەبوو دەربارەی بازرگانی و بواری وەبەرهێنانی كوردستان ،بەڵام یەكێك لە كارە گرنگەكانی حكومەی هەرێمی كوردستان بریتی بوو لە كردنەوەی نوێنەرایەتی بازرگانی خۆی لە دەوڵەتی ئیمارات و ئێمە لە رێگەی سەركەوتووی و ئەكتیفی و كار و چالاكی یەكانی ئەو نوێنەرایەتیەوە توانیمان ئەزموون و ناسینی زیاتر پەیدا بكەین بەرامبەر بەهەرێمی كوردستان. بۆیە ئامانجمانە بچینە كوردستان .
هەروەها سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشە سازی دوبەی راشی گەیاند:” ئێمە قەبارەی ئاڵو گۆرمان لە گەڵ تەواوی دەوڵەتی عێراق ،لە ماوەی 6مانگی رابردوودا لە 14% بووە ،بە كردنەوەی ئەو نوێنەرایەتیە بازرگانیە لە كوردستان بێگومان ئەو رێژەیە زۆر زیاتر دەبێت ،ئەمە جگە لەوەی دەرفەتی زیاتری تریشمان دەبێت بۆ بواری وەبەر هێنان و كۆمپانیاكانمان بەرینە كوردستان .
خانەقا ئەوەشی گوت كە :” لە میانی كۆنفرانسی ئابوری كوردستان دان لە لایەن ئامادەبووانەوە ، باس لە هۆكاری پەرەسەندنە ئابوریەكانی كوردستان كراو لە لای خۆشیەوە سینان چەلەبی وەزیری بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆكاری پێشكەوتنەكانی بۆ باری ئارامی گێرایەوە كە بووەتە هۆكاری سەركەوتن و بەرچاوی وڵاتان تا بێن وەبەر هێنان و بازرگانی لە كوردستان بكەن ..
لە كۆتا رۆژی كۆنفرانسەكەدا ،شاندی كوردستان لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی دوبەی ،مێزگردێكیان بۆ سازكراو تیایدا ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا و بازرگانانی وڵاتان ئامادەبوون و گفتووگۆیان كرد دەربارەی رەوشی كوردستان لە سەر جەم لایەنەكان و تایبەت باری ئابوری و لە لایەن شاندی كوردستانەوە ،وەڵامی پرسیارەكانیان درایەوە ..