شاعیری گەورەی كورد ئەحمەد هەردی دەڵێت: گەرچی دڵداری لە خاكی ئێمەدا ئەفسانە،هەر بە تەنیا بۆ كوڕی خاوەن تەلار و عانەیە.
بەڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه له به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كه ژوانه دڵدارییه‌كان ئابووری وڵات ده‌بوژێنێته‌وه، چونكه هه‌ر دوو دڵدار كاتێك ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ یه‌كتر بینین نزیكه‌ی 46 دۆلار له‌ریستۆرانته‌كان و 30 دۆلار له‌یانه‌كان سه‌رف ده‌كه‌ن، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه به‌مدواییانه بڵاوكراوه‌ته‌وه گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه تازه دڵداره‌كان ساڵانه نزیكه‌ی 56 ملیار دۆلار بۆ ئابووری وڵات ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن كاتێك پێكه‌وه ده‌چنه ده‌رێ بۆ ژوانێكی رۆمانسیانه.
له‌درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: به‌ریتانیا ساڵانه 37 ملیۆن ژوانی دڵداری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و هه‌ر دوو دڵدار له‌یه‌ك ژواندا كه تا كاتێكی دره‌نگی شه‌و ده‌خایه‌نێت نزیكه‌ی 160 دۆلار سه‌رفده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دڵداره‌كانی به‌ریتانیا له ئه‌مساڵدا 3,2 ملیار دۆلاریان سه‌رفكردووه بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش كه زۆربه‌ی له‌ریستۆرانت و یانه‌كاندا بووه، هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ش ساڵانه 460 ملیۆن دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ئه‌نجامی هاتوچۆی دڵداران له‌نێوان ماڵ و شوێنه‌كانی كات به‌سه‌ربردن.
توێژینه‌وه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، پیاو یا ژنی به‌ریتانی دڵدار، له‌هه‌ر ژوانێكیدا ساڵانه 435 دۆلار سه‌رف ده‌كات جگه له‌و پاره‌یه‌ی سه‌رفی ده‌كات بۆ كڕینی جلوبه‌رگ و ماكیاژ و عه‌تر و هه‌ندێك شمه‌كی دیكه.. كه پێویسته بۆ چوونه ژوان، ئه‌و پاره‌یه‌ش كه ساڵانه ده‌كاته 1,3 ملیار دۆلار ده‌چێته گیرفانی خاوه‌ن كۆگا و ساڵۆنه‌كانی جوانكارییه‌وه.