مانگی‌ ده‌ستكرد شوێنی نه‌وتی‌ لە هەرێم دیاری دەكات

كۆمپانیایه‌كی كه‌نه‌دی به‌ رێگه‌ی نوێترین سیستمی وێنه‌گرتنی مانگی ده‌ستكرد وێنه‌ی یه‌كێكی تر له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت به‌وه‌ش وه‌ك باسی‌ ده‌كات گه‌شه‌سه‌ندنێكی گه‌وره‌ی ئابوری بۆ كۆمپانیاكانی نه‌ت و هاوڵاتیانی هه‌رێم به‌دی ده‌هێنرێت.
كۆمپانیای فۆتۆساتی كه‌نه‌دی ڕایگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌یان كۆتایی به‌ كاره‌كانی هێناوه‌ بۆ وێنه‌گرتنی كێڵگه‌ی نه‌وتی “تازه‌” له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێی به‌كارهێنانی نوێترین سیستمی وێنه‌گرتنی مانگی ده‌ستكرد.
سایتی ره‌سمی ئه‌و كۆمپانیاییه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: به‌م رێگایه‌ گه‌شه‌سه‌ندنێكی ئابووری گه‌وره‌ بۆ كۆمپانیاكانی نه‌وت و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌دی ده‌هێنرێت.
كۆمپانیای فۆتۆساتی كه‌نه‌دی خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیووه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌كاری وێنه‌گرتنی كێڵگه‌ی نه‌وتی “تازه‌” له‌نزیك شاری سلێمانی و له‌ڕێی نه‌خشه‌ی تۆپۆگرافی به‌پشتبه‌ستن به‌ نوێترین سیستمی وێنه‌ی مانگی ده‌ستكردی ستێریۆ.
كۆمپانیای فۆتۆساتی كه‌نه‌دی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كییان له‌ شاری ڤانكۆوڤه‌ر- له‌ ویلایه‌تی كه‌نه‌دایه‌ و پێشتریش سه‌ركه‌وتنیان له‌ پشكنینی چه‌ند بیره‌ نه‌وتێكی دیكه‌ی هه‌رێم له‌ڕێی وێنه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.