24 كاتژمێر دوای راگەیاندنی ملیۆنێكی لێفرۆشرا

كۆمپانیای جین مۆنیتۆر، بۆ توێژینەوەكانی بازاڕ رایگەیاندووە، كە لەتەنها (24) كاتژمێری یەكەمی راگەیاندنی مۆبایلی (I Phone 5C)دا، زیاتر لەیەك ملیۆن كەس ناوی خۆیان تۆماركردووە بۆ كڕێنی ئەو ئامێرە.
كۆمپانیای ئەپڵ لەچەند رۆژێك پێشووتر خستنە بازاڕی ئەم مۆبایلەی راگەیاند بەنرخێكی هەرزانتر لەئایفۆنی ئاسایی، ئەم ژمارەیەش نیوەی ئەو ژمارەیە كە تا ئێستا كۆمپانیاكە لەجۆری (I Phone 5) فرۆشتوویەتی.
كۆمپانیای ئەپڵ، ئەم بەرهەمە نوێیەی خۆی لە ئەمریكا بەگرێبەستی دووساڵ بەنرخێكی هەرزان دەدات بە بەكارهێنەران، (8) گێگایی بە(99) دۆلار، (16) كێگایی بە (199) دۆلار، (32) كێگاییش بە(399) دۆلار.
ئەم هاندە نوێیەش بەپێنج رەنگی سپی، پەمەیی، سەوز، زەرد، شین، دروستكراوە.