پەرلەمانتارێكی لیژنەی ئابوری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەخنەی گرت لەوەی كە حكومەتی بەغدا تەنها بە داهاتی نەوت ببەستێت، هاوكات بەپێویستی زانی بەغدا هەوڵبدات ببێتە ئەندامی رێكخراوی بازرگانی جیهان.
جاسم شەنگالی پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: بوونی عێراق بە ئەندامی رێكخراوی بازرگانی جیهان دەبێتە هۆی ئەوەی عێراق ئاگاداری بازاڕەكانی جیهان بێت و كەرەستە و كاڵای بەپێز و خاوەن كوالێتی هاوردە بكات و پەیوەندییە ئابوریەكانیشی لەگەڵ وڵاتاندا پتەو بكات.
ئەو پەرلەمانتارەی كورد رەخنەی گرت لەوەی حكومەتی بەغدا تەنها بە داهاتی نەوت ببەستێت، داوایكرد ئاراستەی ئابوری عێراق راستبكرێتەوە و بایەخ بە كەرتی تایبەت بدرێت.