بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێم دروستكردووه، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاتنی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستنه‌كردووه.
(كامه‌ران ئه‌حمه‌د) ئابوریناس‌و مامۆستای زانكۆ سه‌باره‌ت بهكاریگهریهكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژرادنه‌كان له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێم بە NNA راگەیاندوە، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌دوو باردا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێم دروستكردووه، له‌باری یه‌كه‌مدا به‌كارهێنان زیادیكردووه‌و له‌باری دووه‌مدا هاوڵاتیه‌كی زۆر به‌و پرۆسه‌یه‌وه سه‌رقاڵ بوون.
(نادر ڕۆستی) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگهیاندنو وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان بۆ NNA ڕاگه‌یاندوە، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، چونكه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ناوچه گه‌شتیاریه‌كان دووره، له‌ناو شاره‌كانیش ئه‌و دیارده‌یه بێزاركه‌ر نیه، چونكه وه‌كو دیارده‌یه‌كی دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستان دێته به‌رچاو.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردوه، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر باری ئابوری هه‌رێم دروستكردووه.