له‌خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، دراوی عێراقی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ئاشكرایكرد، پێشنیازیانكردووه یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تی یاخود كۆنترین شوێنه‌واره‌كانی كوردستان له‌و دراوه نوێیه‌دا هه‌بێت.
(به‌كر حه‌مه‌سدیق) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به NNA ڕاگه‌یاندوە، داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی گۆڕینی دراوی ئێستای عێراقدا به‌دراوێكی نوێ، كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی كورد یاخود كۆنترین شوێنه‌واره‌كانی كوردستان له‌و دراوه نوێیه‌دا بچه‌سپێندرێت، تاوه‌كو مۆركی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌كانی عێراقی پێوه دیاربێت.
هێمای به‌وه‌شكرد، له‌وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌دا، بانكی ناوه‌ندی پێی ڕاگه‌یاندوون، ئه‌و بابه‌ته به‌لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كرێت، كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی عێراقی تێدابێت.
وتیشی:”ئابوریناسه‌كان پێیانباشه گۆڕانكاریی به‌سه‌ر دراوی ئێستای عێراقیدا بێت، چونكه كاتێك ده‌گاته ئاستی ترلیۆن، سفره‌كانی ئه‌و ژماره‌یه ده‌بێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له وبواره‌دا كارده‌كه‌ن، بۆیه ئابوریناسه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی، پێویسته سفره‌كانی سه‌ر دراوی عێراقی كه‌مبكرێنه‌وه”.
به‌كر حه‌مه‌سدیق، توركیای به‌نمونه هێنایه‌وه، كه توانیویه‌تی سفری سه‌ر لیره‌ی توركی كه‌مبكاته‌وه‌و هیچ زیانێكیشی لێنه‌كه‌وێت، پێشیوایه، ئابوریی عێراق ئابورییه‌كی به‌هێزه‌و له‌كاتی گۆڕینی دراوه‌كه‌شیدا هیچ زیانێك له‌عێراق ناكه‌وێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاشیگه‌یاند، له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا فریای گۆڕینی دراوی عێراق ناكه‌ون، به‌ڵام له‌خولی نوێی ئه‌نجومه‌ندا دراوی ئێستای عێراق گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت.