سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە ململانێكانی بواری نەوت لەنێوان سودانو باشوری سودان بوون بە هۆی زیانێكی گەورە لە هەردوو حكومەتی خەرتوم و جۆبا.
سەرچاوەكان روونیانكردووەتەوە، ململانێ نەوتیەكان زیانی (20) ملیار دۆلاریان بە سودان و باشوری سودان گەیاندووە.
لەو بڕە پارەیەش (5) ملیار دۆلار زیان بەر حكومەتی خەرتوم كەوتووە و (11) ملیار دۆلاریش بەر حكومەتی جۆبا كەوتووەو (4) ملیار دۆلاریش بەر كۆمپانیاكانی نەوت كەوتووە.
لەماوەی رابردوودا جۆبا و خەرتوم چەند جار بەربەستیان بۆ هەناردەكردنی نەوت دانا، بەتایبەت حكومەتی خەرتوم جۆبای تۆمەتبار دەكرد بەوەی كە جۆبا پشتیوانی لە گروپە توندڕەوەكان دەكات.