ئیسرائیل، كێڵگەیەكی نەوتی دەدۆزێتەوە

حكومەتی تەلئەبیب ئاشكرایكرد، كێڵگەیەكی نەوتی گەورەی لە نزیك كەنارەكانی شاری ئەسدود دۆزیوەتەوە، بەگوێرەی لێدوانی یەكێك لە كۆمپانیای بواری نەوتی ئیسرائیل، ئەو كێڵگە نەوتیەكانی خاوەنی یەدەكێكی گەورەی نەوتە.
كۆمپانیای (شیمین) بۆ دەرهێنانی نەوت و غاز رایگەیاند، كێڵگەكە خاوەنی یەدەكێكی بەرچاوی نەوتە بەڵام بەدیاریكراوی نەزانراوە ئەو بڕە نەوتە چەندە كە چاوەڕوان دەكرێت لەو كێڵگەیەدا بێت.
فوئاد شەوبەكی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتیی سوتەمەنی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل مافی خۆیەتی لەكەنارەكانی كەرتی غەزە نەوت دەربهێنێت، روونیكردەوە، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ پەیوەندیان بە كۆمپانیایەكی بەریتانیەوە كردووە.