گرووپی بیجی بۆ نەوت و غاز رایگەیاند، پرۆژەكانی نەوتی میسر بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەوە كە سەرەتای مانگی تەمموزی رابردووەوە سەریانهەڵداوە، پەكیانكەوتووە.
بەگوێرەی گرووپی بیجی، هاوكات لەگەڵ پەككەوتنی پرۆژەكانی نەوت لە میسر، بەرهەمهێنانی نەوتیش كەمیكردووە، لەكاتێكدا كە حكومەتی قاهیرە بەنیازبوو بۆ ساڵی داهاتوو بەرهەمهێنانی نەوت زیادبكات.
ژمارەیەك لە كۆمپانیاكان لەگەڵ دەستپێكردنی ئاڵۆزییەكانی میسردا كارمەندەكانیان لەو وڵاتە كشاندەوە و هەندێك لە كۆمپانیاكانی تریش چاودێری ئاراستەی رووداوەكانی میسر دەكەن.