كڕینی دۆلار 19% كەمبۆتەوە

بانكی ناوەندیی عێراقی، كەمبونەوەی فرۆشی ئەمڕۆی دۆلاری بەرێژەی (19%) راگەیاند، پاش ئەوەی دوێنێ‌ سێ شەممە (238) ملیۆن‌و (217) هەزار دۆلاری فرشتبوو.
بانكی ناوەندیی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا كە بڵاویكردۆتەوە، دەڵێت: ئەمڕۆ خواست لەسەر كڕینی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەك تا كۆتایی دەوامی رەسمیی‌و لەرێگەی (21) بانكەوە، تەنها (195 ملیۆن‌و 46 هەزار دۆلار) فرۆشراوە، پاش ئەوەی دوێنێ‌ سێ شەممە (238 ملیۆن‌و 217 هەزار) دۆلار لەو بانكانەوە فرۆشرابوون، بەم پێیە فرۆشی ئەمڕۆی دۆلار بەراورد بەدوێنێ‌ (19%) دابەزیوە.
بانكی ناوەندی ئەوەشی ئاشكراكردووە: بڕی (38 ملیۆن‌و 40 هەزار) دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە، بە شێوەی حەواڵەی بانكیش بڕی (157 ملیۆن‌و 6 هەزار) دۆلار فرۆشراوە.
بەیاننامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەمڕۆ دۆلار بە نرخی (1166) دینار فرۆشراوە، پێدەچێت كەم بوونەوەی خواست لەسەر كڕینی دۆلار بێتە هۆی زیاتر دابەزینی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی.