دروستكردنی هۆتێل لەژێر ئاودا

شارەزایانی بواری بیناسازی، توانیویانە لە ناوەڕاستی یەكێك لە دەریاكانی وڵاتی چین، هۆتێلێك دروستبكەن، كە دە هەزار كەسی تێدا جێدەبێتەوە.
هۆتێلی ئەراك لەچین، یەكێكە لەو هۆتێلە دەگمەنانەی جیهان، كە لەناوەڕاستی دەریادایە، سەرجەم سیستەمەكانی ئاڵوگۆڕی هەواو كارەبا و هاتووچۆی بۆ دابین كراوە، هەروەها لە رێگای دیواری تایبەتەوە، تیشكی رۆژ بە ئاسانی دێتە ناو ژوور و هۆڵەكانی هۆتێلەكەوە، هاوكات لەو هۆتێلەدا دەتوانرێت پێشوازی لە دە هەزار میوان بكات.
شارەزایانی بواری بیناسازی راینگەیاندوە، ئەو هۆتێلە بە جۆرێك دروستكراوە، كە بەرز و نزمی ئاوی دەریا و تۆفان و باران، هیچ مەترسییەكی نابێت بۆ سەر هۆتێلی ئەراك.