بە وێنە و زانيارى..ئەوانەی دەوڵەمەندرین بون

1- مانسا موسا، (1280-1337) ی زایینی ژیاوە، ئیمپراتۆری مالی لە باكوری ئەفریقا، سامانەكەی بە نزیكەی (400) ملیار دۆلار مەزەندە كراوە، بەپێی زۆربەی ناوەندەكانی لێكۆڵینەوەی ئابوری لە جیهاندا، بە دەوڵەمەندترین كەس لە مێژووی مرۆڤایەتی دانراوە.
2- مایەر ئەمشێڵ رۆسێسچایاڵد، (1744-1812) ی زاینیی ژیاوە، بازرگانێكی جولەكەی ئەڵمانیی بووە و زیاتر لە كەرتی بانكیدا كاری كردووە، كوڕەكانی خۆی لە تۆرێكی بازرگانیدا لە نێوان وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و نەمسا و ئیتالیا، لە ژێر چاودێریی خۆی بڵاو كردۆتەوە، سامانەكەی بە نزیكەی (350) ملیار دۆلار بووە، بەڵام هەندێك ناوەندی لێكۆڵێنەوە ئاماژەیان بەوەداوە، كەلە بانكەكانی ئەم خێزانە زیاد لە تریلیۆنێك دۆلار هەبووە.
3- جۆن دایڤسۆن رۆكفێلەر، (1839-1937) ی زایینی ژیاوە، دامەزرێنەری كۆمپانیای ستاندارد ئۆیڵی ئەمریكییە، بە دامەزرێنەری پیشەسازی نەوت لە ئەمریكا دادەنرێت، كۆمپانیاكەی بەهۆی كێشەی پشكەكانییەوە ساڵی (1911) لە لایەن دادگایەكی ئەمریكا هەڵوەشێنرایەوە و كرا بە (34) كۆمپانیای بچوكتر، لەوانە (ئێكسۆن مۆبیل) و (شێڤرۆن) و (كۆنۆكۆ فێلیپس) كە ئێستا بە سێ‌ گەورەترین كۆمپانیای پیشەسازیی نەوتی ئەمریكا دەدەنرێن، سامانی جۆن دایڤسۆن رۆكفێلەر بە (340) ملیار دۆلار دانراوە، یەكەمین هاوڵاتی ئەمریكی بووە سامانی گەشتووەتە سەرووی ملیارێك دۆلار لە كاتی خۆیدا.
4-ئەندرێو كارنیگی، (1835-1919) ی زاینیی ژیاوە، لە سكۆتلاند لە دایكبووەو لە تەمەنی (11) ساڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی بۆ كرێكاری دەچنە هەرێمی پەنسلڤانیا لە ئەمریكا، دامەزرێنەی دامەزراوەی كارنیگی پیشەسازیی ئاسن و پۆڵایە، سامانەكەی بە (310) ملیار دۆلار دانراوە، لێكۆڵینەوەكان ئاماژە دەكەن بۆ ئەوەی پێدەچێت كارنیگی (230) ملیار دۆلاری بە تەنها لە بازرگانی ئاڵتوندا وەدەستهێنابێت. 
5- نیكۆلای ئەلێكساندرۆڤیچ رۆمانۆڤـ، (1868-1918) زاینیی ژیاوە، بە نیكۆلای دووەم ناسراوەو لە ماوەی نێوان (1894 هەتا 1917) قەیسەر و حوكمڕانی روسیا بووە، لە شۆرشی ئۆكتۆبەری ساڵی (1917) كۆمۆنیستەكان لە سەر كار لابراوە، سامانەكەی بە (300) ملیار دۆلار مەزەندە كراوە.
6- عوسمان عەلی خان بەهادور، (1886-1967) ی زاینیی ژیاوە، دوایین پادشای مەملەكەتی حەیدەرئاباد بووە لە هیندستان، ئەوكات بەبەهای (100) ملیۆن دۆلار زێڕ و (400) ملیۆن دۆلار بە تنها خشڵی تایبەتیی هەبووە، سامانەكەی بە (236) ملیار دۆلار دەیكات بە شەشەمین دەوڵەمەندی مێژوو.
7- ویلیامی رزگاركەر، (1028-1087) ی زاینیی ژیاوە، لە ساڵی (1066) هەتا كاتی مردنی، پادشای بەریتانیا بووە، سامانەكەی بە (229.5) ملیار دۆلار مەزەندەكراوە.
8- موعەممەر قەزافی، (1942-2011) ی زاینیی ژیاوە، لە ساڵی (1969) هەتا كاتی كوژرانی لە شۆرشی لیبیا دژ بە دەسەڵاتەكەی سەرۆكی ئەو وڵاتە بوو، ئەو سامانەی لە بانكەكانی جیهاندا بە ناوی قەزافی تۆماركراون زیاد لە (200) ملیار دۆلارە، پێدەچێت ملیارەها دۆلاری دیكەش لە ژێر ناوی دیكە هەبووبێت بەڵام ئاشكرا نەكراوە، بەمەش ریزبەندی هەشتەم وەردەگرێت لە نێوان دەوڵەمەنترین كەسانی مێژوو.
9- هێنری فۆرد، (1863-1947) ی زاینیی ژیاوە، دامەزرێنەری كۆمپانیای فۆردە بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبیل، باوكی جوتیار بووەو خۆی لە (15) ساڵیدا وازی لە خوێندن هێناوە، لەو تەمەنەدا تەنها ئاواتی ئەوە بووە بزانێت ماشین و ئامێرەكان چۆن كار دەكەن، ساڵی (1903) كۆمپانیای فۆردی دروستكردووە، یەكەمین بەرهەمی ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكەش هەر ئەو ساڵە بە ناوی مۆدێلی (A) خرایە بازارەوە، سامانەكەی لە كاتی مردنی بە (199) ملیار دۆلار مەزەندە كراوە.
10- كۆرنیڵیۆس ڤاندەربێڵت، (1794-1877) ی زاینیی ژیاوە، خاوەنكارێكی ئەمریكی بووە، سامانەكەی لە رێگەی گواستنەوەی دەریایی و دامەزراندن و گواستنەوەی هێڵی ئاسنی بنیاد ناوە، لە كاتی مردنی خاوەنی (169) ملیار دۆلار بووە بە پێوەرەكانی ئێستای ئابوری لە جیهاندا.
شایانی باسكردنە، ئەم ریزبەندییە كارلۆس سەلیم، بیل گەیتس، وارین بافێتی تیا نییە، كە بە دەوڵەمەندترین كەسی جیهان دادەنرێن لە ئێستادا و سامانی هەرسێكیان پێكەوە دەگاتە نزیكەی (200) مایار دۆلار.
 
نها24