وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند بەهۆی بەرزبوونەوەی توانستی پاڵاوتنی ناوخۆییەوە لە هەرێمی کوردستان نرخی ههر لیترێك بهنزین بۆ 500 دینار دابهزی و بهنزین بهو نرخه دهمێنێتهوه.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لهراگهیهنراوێكدا رایگهیاند”هیچ شتێک نیە بە ناوی کێشەی بەنزین نە لە هەولێر و نە لە هیچ پارێزگایەکی تری هەرێمی کوردستان…نزیکەی 225 بەنزینخانە لە شاری هەولێر هەیە. لەوانەیە گشت بەنزینخانەکان بەنزینیان بەدەست نەگەیشتبێت بەڵام بێگومان شێوازی دابەشکردنی بەنزین سەرکەوتووانە ئەنجامدراوە و ئامانج لەم کارە گەیاندنی بڕی پێویستە بە خەڵکی کوردستان”.
راشیگهیاند “نەبوونی بەنزین لە چەند بەنزینخانەیەک هیچ کاریگەریەکی نیە لەسەر خستنەبازاڕی بەنزین و نابێتە هۆی هیچ قەیران و کێشەیەک.
ئهوهشی خستهڕوو “پلانی دابەشکردنی بەنزین بە هاماهەنگی لەگەڵ گشت پارێزگاکانی کوردستاندا داڕێژراوە. لێرەدا وەزارەتمان بە ووریاییەوە سەیری نەخشەی جوگرافیای شارەکانی کردووە بە مەبەستی دابەشکردنی بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر خاڵە جوگرافیاکانی شارەکاندا نەک ژمارەی بەنزینخانەکان”.
بهپێی راگهیهنراوهكه “ئەم بڕیارە دەرەنجامی پلان و لێکۆڵینەوەی گشتگیر بووە کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا ئەنجامدراوە و ئامانج لێی رێکخستنەوەی بازاڕی دابەشکردنی سووتەمەنیە لە بەرژەوەندی بەکاربەر و ژینگە. ئەم بڕیارە کاتی نیە و بووەتە سیاسەتی چەسپاوی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان”.
بڕیاری فرۆشتنی بهنزین به 500 دینار، لە بەرواری 25/8/2013 لە شاری هەولێر و 1/9/2013 لە شاری سلێمانی و دهۆک کەوتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.