وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرایكرد، له ئێستادا وڵاته‌كه‌ی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌ڕۆژێكدا هه‌نارده ده‌كات كه ئه‌وه‌ش له ئاستی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كانی مانگی ئابی ڕابردوو نزیكه.
له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ عه‌بدولكه‌ریم لعێبی ڕایگه‌یاند، كه عێراق له‌ئێستادا 3 ملیۆن و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌سه‌رجه‌م كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، وتیشی له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ئاستی به‌رهه‌مهێنان 175 هه‌زار به‌رمیلی تری ده‌چێته سه‌ر.
لعێبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ماوه‌ی 3 ڕۆژه به‌رهه‌مهێنانی له‌كێڵگه‌ی (جه‌ره‌ف) ده‌ستیپێكردووه‌و له 20 ی ئه‌م مانگه‌شه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌كێڵگه‌ی مه‌جنون له‌باشوری عێراق ده‌ستپێده‌كات، وتیشی دیاریكردنی نرخی 100 دۆلار بۆ به‌رمیلێك نه‌وت نرخێكی گونجاوه بۆ به‌كاربه‌ر.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه عێراق ئه‌ندامی ڕێكخراوی (ئۆپیك) ه‌و پشكی شێری داهاته‌كه‌شی پشت به هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌به‌ستێت.