له رێوڕه‌سمێكدا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئه‌پڵ نوێترین ئامێری كۆمپانیاكه‌یان به‌ناوی iPhone 5C و iPhone 5S ئاشكرا كرد.
زه گاردیان بڵاویكرده‌وه، تیمۆسی كۆك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئه‌پڵ له بۆنه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆدا له شاری كوپه‌رتینۆ له ولایه‌تی كالیفۆڕنیا، به‌فه‌رمی هه‌ردوو ئامێره نوێیه‌كی كۆمپانیای ئه‌پڵی خسته پێش چاوی جیهان و شانبه‌شانی هه‌ردوو مۆبایله زیره‌كه‌كه، سیسته‌می نوێی ئایفۆن (iOS7)ی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مانه‌ش تایبه‌تمه‌ندی و نرخی ڕه‌سمی هه‌ریه‌ك له ته‌له‌فونه نوێیه‌كانی كۆمپانییای ئه‌پڵه:
• iPhone 5C به‌هه‌ریه‌ك له ره‌نگه‌كانی سه‌وز و زه‌رد و شین و سپی و په‌مه‌یی راگه‌یه‌نرا.
• خاوه‌نی عه‌ده‌سه‌یه‌كی 4 ئینجه و كامێرایه‌كی 8 مێگاپیكسڵ و پڕۆسێسه‌ری A6ه.
•نرخه‌كه‌ی: ته‌نها بۆ هاوڵاتیانی ئه‌مریكا به‌بوونی دووساڵ گرێبه‌ست: نرخی 16 گیگابایت ته‌نها 99$، 32 گیگابایت 199$.
•نرخی فه‌رمی مۆبایله‌كه له بازاڕه‌كانی جیهان: 16 گیگابایت نزیكه‌ی 735$، 32 گیگابایت نزیكه‌ی 861$.
iPhone 5S• به ڕه‌نگی ڕه‌ش و زیویی و ئاڵتونی ڕاگه‌یه‌نرا.
•یه‌كه‌مین مۆبایلی زیره‌كه به كوالیتی پڕۆسێسه‌ری 64بیت.
•خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی په‌نجه‌مۆر (فینگه‌ر پرینت)ه له‌سه‌ر دوگمه‌ی سه‌ره‌كی (home button).
•نرخه‌كانی له بازاڕه‌كانی جیهاندا: 16 گیگابایت 861 دۆلار، 32 گیگابایت 986 دۆلار و 64 گیگابایت هه‌زار و 112 دۆلار.
پێگەی دەیلی مەیڵ-ی بەریتانیش ئاشکرای کرد، هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە وەک داخوازی پێشوەخت، ئامێرە نوێیەکانی ئەپڵ بکڕن، هەروەها ئەوەشی خستە روو، هەردوو ئایفۆن 5S و ئایفۆن 5Cی ئەپڵ، رۆژی 20ی ئەیلول بەڕەسمی دەکەونە بازاڕەکانی جیهانەوە.