سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌رده‌نی روونیكردووەته‌وه، كه وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته بڕیاریداوه “چیتر كرێكاری بیانی بۆ وڵات هاورده نه‌كرێت”، هۆكاره‌كه‌ش بۆ رێكسختنه‌وه‌ی بازاڕی كاره.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌رده‌نی بڵاویكردووەته‌وه، كه حوسێن مه‌جالی، وه‌زیری ناوخۆی ئەردن “فه‌رمانی داوه هەموو مامه‌ڵه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی هێنانی كرێكاری بیانی بۆ ناوخۆی وڵات له‌هه‌موو ناسنامه‌كان قه‌ده‌غه‌بكرێت”.
ئه‌و وه‌زیره ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ” هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك ره‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ی وه‌زاره‌تی كاری وه‌رنه‌گرتبێت بەڕێ ناکرێت، كه به‌پێی یاساكانی رێكسختنی بازاڕی كار دارێژراوە.
هۆكاری ئه‌و بڕیاره بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕی كاری ئه‌رده‌ن و پاراستنی توانای كرێكاری ناوخۆییه، بۆ ئەوەی جارێكی دیكه به‌پێی پێویستییه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ماوه‌ی 60 رۆژی خسته به‌رده‌م كرێكارانی شانشینی ئه‌رده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باری خۆیان رێكبخه‌نه‌وه.
زۆرینەی كرێكارانی بیانی لەو وڵاتە، له‌ناسنامه‌ی میسری پێكهاتوون و ژماره‌یان له‌سه‌رووی 900 هه‌زار كه‌س ده‌بنێت، به‌شێكی زۆریشیان له‌كه‌رته‌كانی بیناسازی و كشتوكاڵدا كارده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها 70 هه‌زار كرێكاری ماڵه‌وه‌ش له‌و وڵاته هه‌یه، كه خەڵکی وڵاتانی “سریلانكا، ئه‌نده‌نووسیا و فلپین”ن.