كۆمپانیای زلهێزی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی (تۆیۆتا) رایگه‌یاند “بە هۆی بوونی کێشەی تەکنیکی، سه‌دان هه‌زار ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌مهێنراویان له‌بازاڕه‌كاندا كشاندووەته‌وە”.
به‌پێی راگەیەنراوی ئه‌و كۆمپانیایه، ئه‌و كێشه ته‌كنیكیانه‌ی له‌سیسته‌می هایدرۆجینی په‌یدا بووه، په‌یوه‌ندی به‌سیسته‌مه‌وه
هه‌یه و له‌ئۆتۆمبێله‌كانی جۆری لێكزسیش بورغویه‌ك بووه‌ته هۆكاری کشاندنەوەی هه‌ردوو جۆری لێكزسی ئای ئێس 350 و جی ئێس 350″.
كۆمپانیا ژاپۆنیه‌كه نزیكه‌ی 369 هه‌زار ئۆتۆمبێلی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كشاندووەتهوه، له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی 235 هه‌زار ئۆتۆمبێل، 74 هه‌زار له‌نێوخۆی ژاپۆن و 37 هه‌زار و 500 ئۆتۆمبێلیش له‌ئه‌وروپا.
به‌شی زۆری ئۆتۆمبێلی هایدرۆجینی تۆیۆتا کشێندراوەکان، له‌ساڵانی 2006 و 2010 دروستكراون و ئه‌وانه‌ی لێكزسیش له‌ساڵانی 2006 و 2008 دروستراون.
گه‌وره‌ترین كشاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا له‌ساڵی 2009 و 2010 بووه، كاتێك كۆمپانیا ژاپۆنیه‌كه نزیكه‌ی 8 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كشانده‌وه، كه كێشه‌یان سکرێته‌ری به‌نزین هه‌بوو.