به‌رده‌ره‌ش: هاوڵاتیان دژی كۆمپانیایه‌كی نه‌وت و غاز خۆپیشاندان دەکەن

سه‌عات 8:30 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هاوڵاتیانی گونده‌كانی كانی هه‌سپانێ بچوك و هه‌سپانێ گه‌وره‌، كه‌ سه‌ر به‌قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شن، خۆپیشاندانێكیان دژی كۆمپانیایه‌كی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا ئه‌نجامدا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌ چه‌ند به‌ڵێنێكی پێدابوون و بۆی جێبه‌جێ نه‌كردبوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناو خۆپیشاندانه‌كه‌وه‌ به‌ (خه‌ندان) ی راگه‌یاندوە: ئه‌و كۆمپانیایه‌ كه‌ به‌دوای گازدا ده‌گه‌ڕێت، چه‌ند به‌ڵێنێكی به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دابوو بۆ چاككردنی رێگای گونده‌كان و دروستكردنی قوتابخانه‌و یاریگایه‌كی بچوك و هۆڵێكی بۆنه‌كان.
وتیشی: “تا ئێستا كۆمپانیاكه‌ هیچ كام له‌و به‌ڵێنانه‌ی جیبَبه‌جێ نه‌ كردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش رێگا به‌ هاوڵاتیانی ئه‌و گوندانه‌ش نادات له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌یان كار بكات، بۆیه‌ هاوڵاتیانی ئه‌و دوو گونده‌ رێگه‌ی هاتوچۆی كۆمپانیاكه‌یان داخستووه‌”.