ڕۆژی چوارشەممە لە هۆڵی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەیەکی وەفدی بولغاری و پارێزگاری سلێمانی و ژوری بازرگانی سلێمانی لە کاتژمێر 11 ئەنجام دەدرێت کە بە ڕێکخستنی کۆمەڵەی هەڤاڵ بەندی کوردستانی بولغاری ڕێکخراوە.
وەفدەکە پێکهاتووە لە جێگری وەزیری ئابوری وزە و ژوری بازرگانی و پیشەسازی بولغاری و چەند کۆمپانیایەک لە بواری جیاوازدا.