هاوڵاتییه‌کی تورکی که تائێستا هۆکاره‌که‌ی دیار نییه، له‌به‌رده‌م بینای سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی تورکیادا ئاگری له‌جه‌سته‌ی به‌ردا، به‌ڵام له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانی به‌رده‌م بیناکه له‌مردن ڕزگارکرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی (میللییه‌ت)ی تورکی، ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌ک به‌ناوی (عومه‌ر ئه‌لده‌میر) له‌به‌رده‌م بینای سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌دا، ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا‌و تائێستاش هۆکاری ئه‌و کاره‌ی نازانراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌که، پاسه‌وانه‌کانی به‌رده‌م بینای سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران توانیان به‌په‌له به‌هانای ئه‌و هاوڵاتییه‌وه بچن‌و ئاگره‌که بکوژێننه‌وه، دواتر هاوڵاتییه‌که گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن.
له‌گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییدا که له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌که بۆ نه‌خۆشخانه تۆمارکراوه، عومه‌ر ئه‌لده‌میر ناڕه‌زایی خۆی له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆکی شاره‌وانی (ئاڵتن دا‌غ)و دادوه‌ری دادگای به‌رایی ده‌رده‌بڕێت‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، که به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ژیانی له‌ناوچووه.
هاوکات له‌لایه‌ن پۆلیسی تورکیاشه‌وه ده‌ست به‌لێکۆڵینه‌وه کراوه له‌باره‌ی چۆنییه‌تی‌و هۆکاری ئه‌و ڕووداوه.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا وه‌کو نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ده‌رکردنیان له‌سه‌ر کاره‌کانیان، هاوڵاتییه‌ک چووه ناو بینای سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی تورکیاوه‌و ده‌ستی به‌ته‌قه‌کردن کرد، دواتر خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس کرد.
—————————————————————