له مانگى ئابی رابردوودا رێژه‌ى بێكارى له ئه‌مه‌ریكا دابه‌زیوه . وه‌زاره‌تى كارى ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئابووریی ئه‌و وڵاته 169 هه‌زار هه‌لى كارى بۆ هاووڵاتیانى ئه‌مه‌ریكى دابینكردووه و هاوكات كه‌رتى تایبه‌تیش له هه‌مان مانگدا 152 هه‌زار هه‌لى كارى ره‌خساندووه . به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه رێژه‌ى بێكارى له ئه‌مه‌ریكا له مانگى ئابی رابردوودا بۆ حه‌وت پۆینت سێ له‌سه‌دا دابه‌زیوه .