رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان و ئه‌ندام له گڕووپی بیست گه‌یشتنه رووسیا؛؛ به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له لوتكه‌ی وه‌رزیان كه رووسیا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خوله‌ی گڕووپه ده‌كات .
لوتكه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له كۆشكی قوسته‌نتین له كه‌ناری شاری پترسبۆرگ له رووسیا به‌رده‌وام بوو و؛؛ دوێنێ هه‌ینی كاره‌كانی لوتكه كۆتایی هات . دوای كۆتایی هاتنش لووتكه‌كه؛ به‌یاننامه‌ی كۆتایی لوتكه‌ی ئه‌مجاره‌ی گڕووپی بیست راگه‌یاندرا . له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه كه بوژانه‌وه‌ی ئابووریی جیهان تا ئێستا زۆر لاوازه ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی به‌تایبه‌ت كه په‌یوه‌سته به ئابوریی ولاتانی تازه گه‌شه‌كردوو . له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه سه‌ركرده‌كانی گڕووپی بیست له‌سه‌ر هاندانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی پاره‌داركردنی تیرۆر و سپیكردنه‌وه‌ی پاره رێككه‌وتن .
هاوكات هاتووه؛ كه سه‌ركرده‌كانی گڕووپی بیست دانیان به‌و ناوه كه بێكاری له نێو توێژی گه‌نجاندا تا ئێستاش گه‌وره‌ترین كێشه سه‌ره‌كیه كه رووبه‌رووی ئابووریی جیهان بۆته‌وه‌و ؛ گرنگیدان به‌م پرسه له پێشینه‌ی كاره‌كانی گڕووپه‌كه ده‌بێت . هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ره‌خساندانی هه‌لی كاری نوێ له كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان له پێشنه‌ی گرنگیدانی وڵاتانی گڕووپه‌كه ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به گه‌شه‌ی ئابووریی هاوسه‌نگ و هاوكات كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری . له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كراوه؛ كه میكانیزمه‌كانی دارایی ده‌توانێت رۆلی گرنگ له تۆڕی ئاسایشی دارایی جیهان ببینێت . به‌یاننامه
دووپاتیكردۆته‌وه كه كۆمه‌ڵه‌ی بیست سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نه‌رم له نێوان سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو و دامه‌زراوه داراییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی . هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه لایه‌نی دیاریكراو ده‌بێت بێته نێو ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه گڕووپی بیست ئاماده‌ی كردووه له بابه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی خۆدزینه‌وه له باجدان . هاوكات له به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌دراوه كه كۆمه‌ڵه‌ی بیست پشتگیری له بڕیاری ده‌ركراوی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ده‌كات؛ بۆ چاوخشاندنه‌وه به پشكی وڵاتان له سندوقه‌كه و له‌به‌رچاوگرتنی سه‌نگیان له ئابووریی جیهان . لای خۆشیه‌وه خاتوو كریستین لاگارد به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو پێشواز له ده‌رئه‌نجامی لوتكه‌ی ئه‌مجاره‌ی جی بیست كرد و؛ به هۆكارێكی دانا بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری ئابووریی جیهانی و سیستمی دارایی .