بەهۆی دەستپێكردن و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە ژمارەیەك كێڵگەی نوێی نەوت؛ عێراق بەنیازە ئاستی هەناردەكردنی نەوت بۆ 4 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیاد دەكات .
لەمبارییەوە حاسم جیهاد گووتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە كە وەزارەتلای نەوت پلانی هەیە هەناردەكردنی نەوت بۆ 4 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل زیاد بكات . جیهاد ئەوەیشی راگەیاند كە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوت مەجنوون مانگی داهاتوو دەست پێدەكات گووتیشی كێڵگەكانی نەوتی مەجنوون و رۆژئاوای قوڕنە و بەدرە توانای بەرهەمهێنانی نەوت عێراق 400 هەزار بەرمیلی دیكە زیاد دەكەن . ئەمەو لە مانگی رابردوودا عێراق رۆژانە 2 ملیۆن و 570 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە .