پسپۆرێكى بوارى نه‌وت رایده‌گه‌یه‌نێت كه پرۆژه‌ى راكێشانى بۆرى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت بۆ ئوردن ده‌روازه‌كانى هه‌نارده‌كردنی نه‌وت عێراق هه‌مه‌جۆر ده‌كات به‌تایبه‌ت كه عێراق له هه‌وڵی زیادكردنی قه‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت بۆ داهاتوو .
هه‌مزه جه‌واهیرى به ئاژانسی ئێخباریه‌ى راگه‌یاند درێژایى ئه‌و بۆرییه نه‌وته‌ى كه عێراق به‌ره‌و ولاتى ئوردن رایده‌كێشێت نزیكه‌ى هه‌زار و 600 كیلیۆمه‌تر ده‌بێت و ژماره‌یه‌كى زۆر كۆمپانیاش ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌یه له ماوه‌ى ته‌نها یه‌ك ساڵدا .ئه‌و سپۆره ده‌لێت راكێشانى بۆرى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت بۆ ئوردن دڵنیایی زیاتر ده‌دات عێراق و ده‌بێته هۆى هه‌مه‌جۆركردنی ده‌روازه‌كانى هه‌نارده‌كردنی نه‌وت عێراق × به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ى كه
بۆرییه‌كانى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت دووچارى ته‌قاندنه‌وه و كارى تێكده‌رانه ده‌بنه‌وه پرۆسه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق ناوه‌ستێت . ئه‌مه‌و دوازده كۆمپانیاى جیهانى كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى بۆندى پرۆژه‌ى راكێشانى بۆریى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى عێراق بۆ ئوردن كه گووژمه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه 18 ملیار دۆلاره .