عێراق بۆ كۆمپانیاكانی نه‌وتی بریتانیا و ئه‌مه‌ریكا: ئاگاداری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سوریا بن

رۆیته‌رز له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كیی نه‌وتی بڵاوكرده‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ناوه‌كه‌ی بكات كه‌ حكوومه‌تی عێراق و كۆمپانیا بیانیه‌كان به‌تایبه‌ت بریتانیا و ئه‌مه‌ریكا كه‌  له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی عێراقدا كارده‌كه‌ن رێوشوێنی ئه‌منی توندتر كردووه‌ وه‌ك خۆئاماده‌كردنێكی پێشوه‌خته‌ له‌وه‌ كاته‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو سوریا هێرشی تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ بكاته‌ سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی گورزی سه‌ربازی لێده‌ده‌ن .
 
به‌ گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیا  بیانیه‌ نه‌وتیانه‌ی كه‌ له‌ عێراق كار ده‌كه‌ن رێوشوێنی ئه‌منی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ گه‌ره‌نتی پاراستنی كارمه‌نده‌كانیان . هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمپانیای نه‌وتی باشوور به‌ شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌یان   سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ جووله‌یان له‌ شاری به‌سڕ كه‌مبكنه‌وه‌ .