داوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه بڕیاردرا به‌دامه‌زراندنی بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان (بۆرسه)، له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری كاره‌كانی ئه‌و بازاڕه ته‌واو كراوه‌و بڕیاریشه پێش كۆتایی ئه‌مساڵ بكرێته‌وه.
وه‌ك له‌زانستی ئابووریدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له‌چالاككردنی جموجۆڵه ئابووری‌و بازرگانیهكانو هاوكات دروستبوونی كۆمپانیای پشكدارو به‌شداریكردنی هاووڵاتیان لهپڕۆژهكانی وه‌به‌رهێنانه‌وه، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی كه به‌بێ سوود له‌ماڵه‌وه هه‌ڵیانگرتووه.
لیژنه‌یه‌ك له‌نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ته‌كان
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كانی هه‌رێم (بۆرسه) له‌سه‌ر چۆنێتی دامه‌زراندنی بۆرسه‌ی هه‌رێم بۆ كوردستانی نوێ وتی:»دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بڕیاری دامه‌زراندنی بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان درا، له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری كاره‌كانی كۆتایی هاتووه‌و پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌كرێته‌وه».
به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی راوێژكاریی بیانی گرێبه‌ستێكیان ئه‌نجامداوه، بۆ دامه‌زراندنی بۆرسه‌كه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن‌و چاودێری ئه‌و بازاڕه پێكهێنراوه، كه له‌نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی (دارایی، داد، بازرگانی، له‌گه‌ڵ چاودێری دارایی‌و كۆمپانیاكان) پێكدێن.
به‌هه‌مان سیستمی به‌غدا كار ده‌كه‌ن
له‌باره‌ی ئه‌و سیستمه‌ی كه‌كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د وتی:»هه‌مان سیستمی به‌غدا به‌كارده‌هێنین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كانی به‌غدادا گرێبه‌ستێكمان ئیمزا كردووه‌و هه‌ردوولاش به‌یه‌ك یاسای عیراقی كار ده‌كه‌ین».
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كۆمپانیا بیانیه‌كاندا گرێبه‌ستیان كردووه، به‌مه‌به‌ستی دانانی سیستمی (هاردوێر)و (سۆفتوێر)و هه‌روه‌ها ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌و بازاڕه.
كۆكردنه‌وه‌ی 10 ملیار دینار
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كانی هه‌رێم باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمن بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیاكانی پشكدار، چونكه به‌بێ ئه‌و كۆمپانیایانه ناتوانرێت بازاڕی بۆرسه دابمه‌زرێت، «ده‌توانرێت حكومه‌ت هاوكاربێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌كۆمپانیاكانی هه‌رێم بگۆڕدرێن بۆ كۆمپانیای پشكدار».
ئه‌وه‌شی وت:»بودجه‌یه‌كمان بۆ دیاری نه‌كراوه، چونكه نازانرێت چ جۆره هاردوێرو سۆفتوێرێكمان دهوێتو چه‌ندی تێده‌چێت، به‌ڵام وه‌كو بۆرسه بڕی 10 ملیار دینارمان له‌كۆمپانیا پشكداره‌كان كۆكردۆته‌وه، به‌جۆرێك به‌بڕی ملیارێك دینار‌و به‌ڕێژه‌ی (10%) وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابووری هه‌رێم له‌و بڕه پاره‌یه‌دا به‌شداره، جگه له‌وه كۆمپانیاكانی دیكه‌ی وه‌ك فاروق گروپ‌و كۆڕه‌ك تلیكۆم له‌گه‌ل ژووری بازرگانی به‌شدارن».
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی بۆرسه‌ی كوردستان به‌بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری بۆرسه‌ی هه‌رێم جه‌ختیكرده‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سیستمه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا به‌كاری ده‌هێنن، په‌یوه‌ندی به‌هێزو پته‌و له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كاندا ببه‌ستن، بۆئه‌وه‌ی بتوانن بێنه هه‌رێمی كوردستان‌و به‌شداری له‌بۆرسه‌ی هه‌رێمدا بكه‌ن.
له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری بۆرسه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، مامه‌ڵه بهكاغهزه داراییه‌كانه‌وه دهكهنو هه‌روه‌ها كاری كڕین‌و فرۆشتنی پشكه داراییهكانو پێكهێنانی كۆمپانیای پشكداری ده‌كه‌ن.
به‌شداری هاووڵاتیان
وتیشی:»زیاتر له 10 هه‌زار كۆمپانیا له‌كوردستاندا هه‌یه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ڕێگه‌ی بۆرسه‌وه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و كۆمپانیایانه بكه‌ن بهپشكدار، ئه‌وكات زۆربه‌ی هاووڵاتیانی كوردستان كهپارهكانیان له‌ماڵه‌وه داده‌نێن، به‌شداری ده‌كه‌ن له‌و كۆمپانیانهداو سوودمه‌ند ده‌بن لهپڕۆژهكانی وه‌به‌رهێناندا. هاوكات داهاتی تاك به‌رز ده‌بێته‌وه‌و رێژه‌ی بێكاریش كه‌م ده‌بێته‌وه».
به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كانی هه‌رێم ئاشكراشیكرد، له‌هه‌رێمدا نزیكه‌ی دوو هه‌زار كۆمپانیای بیانی هه‌یه‌و كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن. وتیشی:»ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ دامه‌زراندنی بۆرسه دامانناوه ئاسته‌نگی نه‌یه‌ته بهردهمو كێشه‌ی ته‌كنیكی بۆ دروست نه‌بێت، له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ده‌ست بهكاردهبین».