ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هاوكاری گرتن و گواستنەوەی سلێمانی دەكات

بەمەبەستی باشكردنی ڕەوشی ڕاگیراوان لە گرتن و گواستنەوەی سلێمانی ژیانێكی ئاسودە ژوری بارزگانی و پیشەسازی سلێمانی وەك هاوكاریەك توانی حمام و توالێت بۆ ئەو ڕاگیراوانە دروستبكات.
 
یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری ڕێكخراوی خانزاد لەشاری سلێمانی سەردانی گرتن و گواستنەوەیان لەشاری سلێمانیكردو ڕەوشی ڕاگراوانی بەشی ژنانیان بەسەركردەوە و ئەو پێداویستیەی هەیانبوو بۆیان دروستكرابوو كە حەمام و تەوالێت لە خۆدەگرێت.
 
لای خۆشیەوە یاسین ڕەحیم ئاماژەی بەوەدا ئێمە وەك ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كاردەكەین بۆ باشكردنی ڕەوشی ژنانی ڕاگیراو لە گرتوخانەكەدا و هەر پێویستیەك هەبێت بەپێی توانا هاوكاریان دەكەین.
ڕاگیراوانی ناو گرتوخانەكەش سوپاسی ژوری بازرگانیانكرد بەوەی توانیویانە هاوكاریان بكەن و ئەو پێداویستیەی هەیانە بۆیان دابینبكرێت