ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران پێویستی به‌ئه‌نجامدانی وتووێژکردن بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا، ئه‌وا ئاماده‌ین وتووێژ بکه‌ین.
ئاژانسی هه‌واڵی (میهر) بڵاویکرده‌وه، (محه‌مه‌د جه‌واد لاریجانی) له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی زانکۆکانی ئێران‌دا جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه، له‌ئێستادا زۆربه‌ی زانا‌و که‌سایه‌تییه زانستییه‌کانی ئێران وڵاتیان جێهێشتووه یان بیر له‌به‌جێهێشتنی ده‌که‌نه‌وه، که ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا زیانێکی گه‌وره‌یه له‌که‌رتی زانست ده‌که‌وێت، پێویستیشه له‌مه‌ولا حکومه‌ت گرنگی زیاتر به‌بواری زانست بدات له‌وڵاتدا.
لاریجانی سه‌رباره‌ت به‌وتووێژی نێوان ئێران‌و ئه‌مریکا جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه، دانوستان‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا کارێکی قه‌ده‌غه‌کراو نییه، که له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی ئێران‌دا هه‌ندێک له‌ڕادیکاڵییه‌کان‌و چاکسازیخوازه‌کان پێیانوابوو وتووێژ‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا له‌کاره قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانه.
وتیشی:”له‌ئێستادا سیاسه‌تی ئێران گۆڕاوه، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری ئیسلامی ئێران پێویست به‌دانوستان‌و گفتوگۆ بکات له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا، ئه‌وا ئاماده‌ین وتووێژ بکه‌ین”.