عێراق یەكەمە لە پشووی رەسمیدا

بەهۆی زۆری پشووی رەسمی و ئایینیەوە، وڵاتی عێراق لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتانی جیهانە، ئەوەش ناڕەزایی پیاوانی كاری لێكەوتۆتەوە.
بەهۆی ئەو پشووە زۆرانەی كە لە عێراقدا بەهۆی هەڵبژاردن و چەژن و هەڵبژاردن و  بۆنە نەتەوەییەكانەوە، لە ساڵێكدا (150) رۆژ پشووی رەسمییە، ئەوەش زیانێكی گەورەیە بۆ ژێرخانی ئابووری عێراق و زیاد بوونی تەقینەوە و كاری تیرۆرستی.
بەپێی توێژینەوەیەكی ئابووری، عێراق لە هەر حەوت رۆژی هەفتەیەكدا، زیانی (30) ملیۆن دۆلاری لێدەكەوێت، هاوكات هاوڵاتیانی عێراق، بەشێكیان لەگەڵ ئەوەدان پشووەكان نەمێنێت، بەشەكەی دیكە لەگەڵ زۆربوونی پشوودان.
فەرمانبەرانی فەرمانگە حكومییەكان لەگەڵ زۆر بوونی پشووە رەسمییەكاندان، ئەو بەشەی دیكە كە ناڕازیین بە زۆری پشوو، لە چینی پیاوانی كار و كاسب و بزنسمانەكان.
وڵاتی عێراق، بەیەكەم وڵاتی جیهان دادەنرێت لە زۆری پشووی رەسمییدا، بەپێی ئەو توێژینەوەیەش، لە یەك ساڵدا (150) رۆژ واتە سێ مانگ پشووی رەسمییە لە عێراق، ئەوەش  هۆكارێكە كە ئابووری عێراق روو لە لاواز بوون بكات و و كاری تیرۆرستی زیاد دەكات.