مونتەدای ئابوری جیهان رایگەیاند، سویسرا جارێكی توانی پلەی یەكەم لەریزبەندی ئابوریە پێشكەوتووەكانی جیهاندا بەدەستبهێنێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی مونتەدای ئابوری جیهان، ماوەی پێنج ساڵە سویسرا بەردەوام پلەی یەكەم بەدەستدەهێنێت لەناو ریزبەندی ئابوری پێشكەوتووەكانی جیهاندا.
سویسرا لەناو (148) وڵاتدا توانیویەتی پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت بەڵام مونتەدای ئابوری جیهان داوایكردووە سویسرا هەوڵبدات هێزی ركابەری بپارێزێت.
دوای سویسرا، هەریەك لە سنگافورە و فنلەندا و ئەڵمانیا و ئەمریكا پلەكانی دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەمیان بەدەستهێناوە.