سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندە لەسەر ئەوەی، پارێزگای بەسڕە وەك پایتەختی ئابووری عێراق بناسرێت.
سەلمان موسەوی ئەندامی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی عێراق رایگەیاندوە، مالكی رەزامەندە لەسەر پێشنیاری یاسای پایتەختی ئابووری، كە پارێزگای بەسڕە دەستنیشان كراوە.
موسەوی وتوشیەتی” رەزامەندی سەرۆك وەزیران پاڵپشتییەكی گەورەیە، بۆ ئەوەی پرۆژە یاساكە زوو جێبەجێبكرێت و دەست بە كارە سەرەتاییەكانی بكرێت”.
هۆكاری ئەوەی كە پارێزگای بەسڕە وەك پایتەختی ئابووری دەستنیشان بكرێت، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە ئەو شارە، پێگەیەكی بەهێزی هەیە بۆ بووژاندنەوەی وڵاتی عێراق لە رووی هاوردە ناردن و بازرگانییەوە.