چەند سەرچاوەیەك لە عێراق ئاشكرایانكرد، ئەو كۆمپانیا نەوتییە گەورانەی كە لە كێڵگە نەوتییەكانی عێراق كار دەكەن، بەهۆی هەڕەشەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە لەسەر سوریا مەترسییان لادروستبووە و دەترسن لەوەی بكرێنە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوە خۆرئاواییەكانەوە بڵاویكردەوە، هەموو كۆمپانیایەك ئامادەكاریی كردووە بۆ ئەوەی رێوشوێنی ئەمنیی بۆ پاراستنی كارمەندەكانی بگرێتەبەر.
بەڵام كۆمپانیاكانی نەوت هیچ لێدوانێكیان لەبارەی ئەو رێوشوێنانەوە نەداوە كە لەئێستادا و پێش هێرشە سەربازییەكەی سەر سوریا گرتوویانەتەبەر.
سەرچاوەیەك لە یەكێك لە كۆمپانیاكان رایگەیاندووە، لەدوای دروستبوونی مەترسی هێرشكردنە سەر سوریا، داوایان لە كۆمپانیا ئەمریكی و بەریتانییەكان و ئەوانی تریش كردووە، گەڕان و جوڵە لەناو شارەكاندا كەمبكەنەوە.