له‌به‌رامبه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی توركیا‌و قه‌ته‌ر له‌پێدانی هاوكاریی به‌میسر، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌سیستمی حكومڕانیدا ڕوویداوه، حكومه‌تی ئیمارات ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ پێدانی پێنج ملیار دۆلار به‌میسر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌حكومه‌تی میسر ئاشكرایكرد، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی (محه‌مه‌د زاید ئالنههیان) فه‌رمانڕه‌وای ئه‌بوزه‌بی بۆ قاهیره، هه‌ردوولا ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، له‌ئه‌گه‌ری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك لهتوركیاو قه‌ته‌ر، ده‌وڵه‌تی ئیمارات ئاماده‌یه بڕی پێنج ملیار دۆلار بدات به‌حكومه‌تی قاهیره، تاكو میسر بتوانێت له‌و بارودۆخه ئابورییه ڕزگاری بێت كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و پێنج ملیار دۆلاره په‌یوه‌ندیی به‌و 3 ملیار دۆلاره‌ی تره‌وه نییه، كه له‌كاتی لابردنی (محه‌مه‌د مورسی) له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ده‌وڵه‌تی ئیمارات به‌ڵێنیدابوو پێشكه‌شی میسری بكات، وتیشی:”ئیمارات ڕایگه‌یاندووه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه، ئاماده‌ن هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی میسر بكه‌ن”.
له‌دوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووی میسر، په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ریه‌ك لهمیسرو توركیا‌و میسر‌و قه‌ته‌ر پێشه‌وه‌چوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له‌میسر ڕوویاندا هه‌ریه‌ك، لهتوركیاو قه‌ته‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر میسر گۆڕی‌و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژیش په‌یوه‌ندییه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن.