سیاسیه‌کان ده‌رده‌کات

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێکی‌ سایتی‌ شه‌فه‌ق نیوز، هونه‌رمه‌ندی‌ جوان‌و ده‌نگ خۆشی‌ لوبنانی‌(ئه‌لیسا)، له‌وه‌ڵامی‌ یه‌کێک له‌هاوڕێکانیدا که‌ لێی‌ پرسیبوو ئه‌گه‌ر پۆستێکی‌ باڵای‌ له‌حکومه‌تی‌ وڵاته‌که‌یدا پێببه‌خشن ده‌یه‌وێت چیبکات؟ ئه‌لیسا له‌وه‌ڵامدا زۆربه‌ڕاشکاوی‌ وتوویه‌تی‌:”جگه‌ له‌ژماره‌یه‌کی‌ که‌میان، به‌ته‌واوی‌ سیاسه‌تمه‌دارانی‌ وڵاته‌که‌م ڤیزای‌”ڕۆیشتن بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌”ده‌ده‌م ، هه‌روه‌ها زۆر حه‌زیشده‌که‌م چه‌ند گۆڕانکارییه‌ک له‌سنوره‌کانی‌ وڵاته‌که‌مدا دروست بکه‌م”.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌، هونه‌رمه‌ندی‌ ناوبراو له‌ئێستادا سه‌رقاڵی‌ خۆئاماده‌کردنه‌ تا ڤیدیۆ کلیپی‌ گۆرانی‌ (اسعد وحده‌) تۆماربکات.