گروپێك له‌لێكۆڵه‌رانی ژاپۆنی داهێنانێكی نوێیان خسته‌ڕوو، له‌سه‌ر گۆڕینی حه‌وزی خۆشتنی ناوماڵ بۆ شاشه‌یه‌كی به‌ركه‌وته (له‌مس).
ماڵپه‌ڕی (تیك هایف) بڵاویكرده‌وه، گروپێك له‌تاقیگه‌ی كویكی له‌زانكۆی ( زانستی كاره‌باو گه‌یاندن) له(تۆكیۆ)ی پایته‌ختی ژاپۆن داهێنانه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند، به‌ناوی (ئه‌كوا توب) واته (ڕووی ئاو) له‌ڕێگه‌ی ئامێری هه‌ستكردن به‌جوڵه (كینكت) وه ده‌رخسته‌ی ڕووناكی.
ده‌توانرێت داهێنانه‌كه به‌كاربهێنرێت بۆ ڕووی ئاوی ناو حه‌وزێك، به‌جۆرێك وه‌ك شاشه‌یه‌كی به‌ركه‌وته (له‌مس) بكه‌وێته به‌رچاو.