شوشەی زیرەك دروستكرا… رێگری لە تێپەڕبونی گەرمای تیشكی خۆدەكات

كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ توانیان جۆرێك له‌شوشه‌ دروست بكه‌ن، كه‌ به‌شوشه‌ی‌ زیره‌ك ناسراوه‌‌و ڕێگریی‌ له‌چوونه‌ ژووره‌وه‌ی‌ گه‌رمای‌ تیشكی‌ خۆرده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا ڕێگه‌ به‌چوونه‌ ژووره‌وه‌ی‌ ڕووناكی‌ تیشكی‌ خۆر ده‌دات به‌گوێره‌ی‌ پێویست.
سایتی‌ ڕادیۆ سه‌وا بڵاویكرده‌وه‌، كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ توانیوویانه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ (نانۆ)‌و ئاوێته‌كردنی‌ به‌شوشه‌، شوشه‌یه‌كی‌ زیره‌ك دروستبكه‌ن كه‌ له‌ئێستادا له‌دروستكردنی‌ شاشه‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ مۆدێرنه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت، شوشه‌كه‌ ڕێگریی‌ له‌چوونه‌ ژووره‌وه‌ی‌ گه‌رمای‌ تیشكی‌ خۆر ده‌كات، له‌هه‌مان كاتیشدا ڕێگه‌ به‌چوونه‌ ژووره‌وه‌ی‌ ڕووناكی‌ ده‌كات، به‌ته‌واوی‌ یاخود به‌گوێره‌ی‌ پێویست. 
له‌باره‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ شوشه‌ زیره‌كه‌وه‌، (دیلیا میلیرۆن) یه‌كێك له‌پسپۆڕانی‌ تاقیگه‌ی‌ (لۆرانس باركلی‌)ی‌ ئه‌مریكا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، كۆنترۆڵكردنی‌ گه‌رما‌و ڕووناكی‌ تیشكی‌ خۆر له‌باڵه‌خانه‌كاندا، پێویستی‌ به‌به‌كارهێنانی‌ وزه‌یه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌، وتیشی‌:”دوای‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌م جۆره‌ شوشه‌ زیره‌كه‌، پێویست به‌به‌كارهێنانی‌ ئه‌و وزه‌یه‌ ناكات”.