پشكەكانی نۆكیا 45% بەرزبونەوە

له‌لایه‌ن كۆمپانیای (مایكرۆسۆف)ه‌وه‌، به‌شێك له‌كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی (نۆكیا) كڕدرا. 
سایتی (شه‌فه‌ق) بڵاویكرده‌وه‌، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت گه‌یشتۆته‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نۆكیا، بۆ كڕینه‌وه‌ی به‌شێك له‌كۆمپانیاكه‌ به‌بڕی‌ حه‌وت ملیار‌و دووسه‌د ملیۆن دۆلار.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌، كۆمپانیای نۆكیا پێشنیاز‌و نه‌خشه‌كانی خۆی بۆ مۆبایلی نۆكیا، پێشكه‌ش به‌كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ده‌كات‌و له‌ساڵی داهاتووشدا ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، میلاكی (32) هه‌زار كارمه‌ندی كۆمپانیای نۆكیاش، ده‌به‌سترێنه‌وه‌ به‌كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه‌.
سایته‌كه‌ ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕێكه‌وتنی كۆمپانیای نۆكیا‌و مایكرۆسۆفت، پشكه‌كانی كۆمپانیای نۆكیا (45%) به‌رزبووه‌ته‌وه‌.