لەبارەی هەرزانبونی نرخی بەنزینەوە،ئاشتی هەورامی چی دەڵێت؟

ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكرایكرد، بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌یان له‌باره‌ی‌ به‌نزین بڕیارێكی‌ كاتیی‌ نییه‌‌و به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت، ئه‌وه‌شی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌، بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ جۆرێك بێت له‌بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن.

(ئاشتی‌ هه‌ورامی‌) وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ NNA ڕاگه‌یاندوەیڕیاری‌ فرۆشتنی‌ به‌نزین به‌(480) دینار بۆ یه‌ك لیتر به‌به‌نزینخانه‌كان‌و فرۆشتنه‌وه‌ی‌ به‌هاوڵاتیان به‌(500) دینار، بڕیارێك كاتیی‌ نییه‌، به‌ڵكو بڕیارێكه‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت، وتیشی‌:”بڕیاره‌كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئێمه‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ پاڵاوته‌گه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ده‌توانن پێداویستی‌ ناوخۆیی‌ به‌نزین پڕبكه‌نه‌وه‌”.
وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕه‌تیكرده‌وه‌، بڕیاره‌كه‌یان جۆرێك بێت له‌بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، بڕیاره‌كه‌یان هه‌میشه‌ییه‌‌و پلانی‌ باشتریش له‌داهاتوودا ده‌گیرێته‌به‌ر، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ پێدوایستی‌ ناوخۆیی‌ سوته‌مه‌نی‌، وتیشی‌:”ئێمه‌ شانازی‌ ده‌كه‌ین به‌كار‌و ده‌ستكه‌وته‌كانمانه‌وه‌‌و به‌رده‌وام ده‌بین له‌خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیانی‌ خۆمان”. 
پێشتر وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بڕیاریدا فرۆشتنی‌ به‌نزینی‌ جۆره‌كانی‌ موحه‌سه‌ن‌و سوپه‌ر قه‌ده‌غه‌بكات، به‌نزینی‌ جۆری‌ بێجی‌ به‌بڕی‌ (480) دینار بۆ یه‌ك لیتر بدرێته‌ به‌نزینخانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌(500) دینار بۆ یه‌ك لیتر بفرۆشرێته‌وه‌ به‌هاوڵاتیان.