(IOS 7)ی‌ نوێ بەرهەمدەهێنێت

كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ له‌دوایین ڕاپۆرتی‌ خۆیدا ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردووه‌، بڕیاره‌ له‌مانگی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵدا سیستمی‌ (iOS 7) به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ بڵاوبكرێته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ (BGR)، به‌رپرسانی‌ كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیاكه‌یان سیستمی‌ (iOS 7) به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌زموونی‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ چه‌ندین گۆڕانكاریی‌ تێدا كرابوو، تایبه‌ت به‌ئامێره‌كانی‌ (ئایفۆن، ئایپاد‌و ئاپۆد)، ئێستا سیستمه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ كار ده‌كات‌و بڕیاره‌ مانگی‌ داهاتوو بڵاوبكرێته‌وه‌.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بڕیاره‌ ئه‌و سیستمه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كۆتایی‌ له‌مانگی‌ ئه‌یلولدا، له‌گه‌ڵ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ كه‌ (iPhone 5S  )ه‌‌و به‌و سیستمه‌ نوێیه‌ كارده‌كات، له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا بڵاو بكرێته‌وه‌.