كۆمپانیای زلهێزی تەكنەلۆژی ئەمەریكی (ئەپڵ) بەرنامەیەكی نوێی خستە بازاڕەكان تاوەكو بەكارهێنەر بتوانێت ئامێری (ئایفۆن)ی كۆن لەبازاڕەكانی ئەمەریكا بكرێت.
ئەو هەنگاوەی ئەپڵ هەنگاوێكی نوێیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سامسۆنگ كە ركابەرێكی سەرسەختیەتی لەبازاڕەكانی مۆبایلدا.
ئەو كۆمپانیایە ئەوەشی گوتووە ” ئەوان بڕی 280 دۆلار دەدەنە بەكارهێنەرانیان بۆ ئەوەی ئامێرە كۆنەكانیان بگەڕێننەوە كۆمپانیاو ئامێرێكی نوێی ئایفۆن بكڕن كەبەنیازە لەئایلولی داهاتوو بیخەنە بازاڕەكانی ئەمەریكا”.
جگە لەهاریكاریكردنی بەكارهێنەران لەكڕینی ئامێرە نوێیەكە لەبەیاننامەیەكدا ئەپڵ ئەوەشی خستووەتەڕوو بەكارهێنەران دەتوانن ئامێرە كۆنەكانیش بگەڕێننەوە كۆمپانیاو سوود لەبەرهەمەكانی ئایفۆنیش وەربگرن.
مەرجی ئەپڵ بۆ وەرگرتنی ئامێرە كۆنەكان پێویستە تووشی هیچ زیانێك نەهاتبێت، بەشێوەیەكی باش كار بكاتو زیانی ئاوی پێنەگەیشتبێت.