له‌مڕۆوه هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی (2012) له‌مه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كرا، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئۆتۆمبێلی مۆدێل (2014) هاورده‌ی هه‌رێم بكات، ئه‌وا ئاسانكاریی ته‌واویان بۆ ده‌كرێت.
(ڕۆسته‌م مه‌حمود) سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به NNA ڕاگه‌یاندوە، سه‌رجه‌م مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل كار به‌یه‌ك جۆر ڕێنمایی ده‌كه‌ن، بڕیاردراوه له‌مڕۆوه له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی (باشماخ‌و حاجی ئۆمه‌ران)ه‌وه، هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل (2012) قه‌ده‌غه بكرێت و نەهێنرێتە هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
(ڕۆسته‌م مه‌حمود) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌سه‌ره‌تایی مانگی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێكدا، به‌گوێره‌ی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، هاورده‌كردنی مۆدێلی ئۆتۆمبیل گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیاندا بێت، بۆیه له‌ئێستادا كۆمپانیاكان ده‌توانن ته‌نها ئۆتۆمبێلی مۆدیله‌كانی (2012، 2013، 2014)، هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئۆتۆمبێلی مۆدێل (2014) هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئاسانكاریی ته‌واویان بۆ دهكرێتو هیچ ڕێگرییهكیشیان لێ ناكرێت.