ئه‌ندامێکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرایکرد، وێڕای ڕه‌وانه‌کردنی بودجه‌ی گشتی عێراق له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مانی عێراق، پهسهندکردنو دانیشتنی تایبه‌ت بودجه ده‌که‌وێته دوای پشووی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه.
(ئازاد ئه‌بوبه‌کر) به NNA ڕاگه‌یاند، بودجه‌ی گشتی عێراق دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان کرا، له‌ئێستاشدا ڕاده‌ستی لیژنه‌ی یاسایی کراوه، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت‌و تاوتوێکردنی، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌خشته‌ی به‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌مان دانانرێت، پهسهندکردنو خوێندنه‌وه‌ی یهکهمو دووه‌می ده‌که‌وێته دوای پشووی په‌رله‌مانه‌وه.